ڕۆژنامه‌ونووسێكی پسپۆڕی ئابووریی به‌ریتانی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ری ده‌بڕدرێ، به‌ره‌و ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس ده‌ڕوات تا بیگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.
گیۆف هۆ ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی ئێكسپرێس" كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك چینییه، سێ كه‌س هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و به چه‌قۆ سه‌ر و ملیان بڕیوه، به‌ڵام ڕزگاری بووه و نه‌مردووه، هه‌ر ئه‌م سێ كه‌سه له شه‌قامی تاوه‌ری له‌نده‌ن له به ڕه‌شه‌كوژی له ده‌یان كه‌سی تر ده‌ده‌ن، حه‌وت كه‌س ده‌مرن و 48 كه‌سی تر به برینداری وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسه‌كه فریای نه‌خۆشخانه ده‌خرێن.
ڕووداوه‌كه شه‌موو ڕابردوو ڕووی داوه، ڕۆژنامه‌نووسه‌كه له یه‌كێك له باڕه‌كانی سه‌ر ئه‌و شه‌قامه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و چه‌ند هاوڕێیه‌كیشی له‌گه‌ڵ بووه، چونكه خۆی شاره‌زای "كۆنگ فوو" بووه، به‌په‌له ڕۆیشتووه فریای ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌وێ و ئه‌و سێ كه‌سه ڕابگرێ، له‌و كاته‌دا یه‌كێك له هێرشبه‌ران له دواوه به چه‌قۆ سه‌ری ده‌بڕێ، به‌ڵام شاده‌ماری ناگرێ و نامرێ.
گیۆف هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌رپێ و به‌ره‌و ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس ده‌كه‌وێته ڕێ تا ببرێته نزیكترین نه‌خۆشخانه، له‌م كاتانه‌دا شایه‌تحاڵێك به مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی گرتووه و ڤیدیۆشی كردووه، بۆیه ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه به ماوه‌یه‌كی كه‌م له دنیادا ده‌نگی دایه‌وه.
له نه‌خۆشخانه‌دا بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ دۆخی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه مه‌ترسیداره، بۆیه له ژێر چاودێریی توندا دایده‌نێن و تا ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م به‌و شێوه‌یه بووه، دواتر ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه دۆخی به‌ره‌و باشی ڕۆیشتووه و مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ماوه.