ماوەی هەفتەیەك نرخی غاز لەشاری هەولێر
بەرز بۆتەوە و هاووڵاتیانی ئەم شارەی نیگەران كردوە بەرپرسانی كارگەی غازی هەولێر رایدەگەیەنن
ئەو غازەی دەگاتە هەولێر بەشی پێویستی ئێمە ناكات .
بەختیار پشدەری بەڕێوبەری كارگەی غازی هەولێر
بە "وشە"ی ڕاگەیاند " گرانبوون نرخی غاز لە دەسەڵاتی ئێمە نیە چونكە
ئەو غازەی ئێستا دێتە شارەكە بەشی پێویستی ناكات بۆیە نرخەكەی گران بوە ".
بەڕێوبەری غازی هەولێر دەڵێت " ئێمەنرخمان
دەستكاری نەكردوە و بە حەوت هەزار بە ماڵانی
دەفرۆشینەوە بەڵام ئەوەی گران بوە بۆ بازرگانیە و خۆیان گرانیان كردوە و كەمی بڕەكەشی
بۆمان دێت وای كردوە لە لایەنی بازرگانی نرخەكەی بەرز بێتەوە ".
لە ئێستادا بتلیك غاز لەشاری هەولێر بە
بڕی 9 هەزار دینار دەدرێت بەهاووڵاتیان كە ئەمەش نیگەرانی لەلای هاووڵاتیان دروست كردەوە
و بەرز بوونەوەی نرخەكە وای كردوە زیاتر خواست هەبێت لەسەر غاز .
هەولێر، رامیار جواد