فرەنسا: رووسیا بەرپرسە لە منداڵ کوشتنەکەی ئەدلب

:: PM:05:56:27/10/2016 ‌



وەزیری دەرەوەی فرەنسا، جان مارک ئایرۆ، رایگەیاند بەرپرسیارەتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە پارێزگەی ئەدلبی سەر بە سووریا دەکەوێتە سەر رووسیا و حکوومەتی بەشار ئەسەد.

ئەو هێرشە زیانی بە ژیانی 26هاوڵاتی مەدەنی گەیاندووە.

ئایرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێ بەرپرسە؟ لەم کاتەدا ئۆپۆزسیۆنی سووریا هیچ فڕۆکەیەکیان نیە، تەنها موشەکیان هەیە، تەنها رژێمی بەشار و رووسیا بەرپرسیارن.

راشیگەیاند، ئەوە کۆتا ناشرینی ئەو جەنگەیە لەسەر گەلی سووریا نابێت ئەوە قبوڵ بکەین.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئەمڕۆ پێنجشەمم، پێشتر رایگەیاند، مۆسکۆ بەرپرس نیە لەو هێرشەی لە ئەدلب ئەنجامدراوە.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، رایگەیاند، مۆسکۆ بەرپرس نیە لە هێرشە ئاسمانیەکەی کراوەتە سەر قوتابخانەیەک لە پارێزگەی ئەدلب، 26 کەس کوژراوە بەشی زۆریان قوتابین.

ماریا زاخارۆڤا، گووتەبێژ بەناوی وەزارەت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گووتی، سووپای رووسیا بەشداری هێرشەکەی نەکردووە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د