ماوه‌یه‌كه جیابوونه‌وه‌ی خانمێكی ستار ئه‌كادیمی و مێرده‌كه‌ی بووه‌ته بابه‌تی ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وان پێشتر جارێك جیابوونه‌وه.
مایا نه‌عیمه خانمه هونه‌رمه‌ندی ستار ئه‌كادیمی و مێرده‌كه‌ی، وه‌لید مه‌سیح مایسترۆ دوای ئه‌وه‌ی جارێك له‌یه‌كدی جیابوونه‌وه دووباره بابه‌تی جیابوونه‌وه‌یان گه‌رم كرایه‌وه و ڕاستیش ده‌رچوو.
ماوه‌یه‌كه مایا وێنه‌ی خۆی و مێرده‌كه‌ی دانانێت و ئه‌مه‌ش بووبووه جێگه‌ی پرسیار لای هه‌وادارانی و ده‌یانگوت كه له‌یه‌كدی جیابوونه‌ته‌وه، قسهكهشیان ڕاست ده‌رچوو، ئاخر مایا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه دوای حه‌وت ساڵ به‌یه‌كه‌وه‌بوون دووباره له‌مێرده‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.