سامپاولی هه‌موو یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه و مه‌شقی خۆئاماده‌كردنی پێكردوون بۆ یارییه‌كه‌ی نێوان ئه‌رژه‌نتین و به‌ڕازیل كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام بدرێت.
ئێسته به‌ڕازیل یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده هه‌ره‌به‌هێزه‌كانی دنیا و ماوه‌یه‌كه زۆر به‌باشی ئاستی توانای یاریزان و هه‌ڵبژارده‌كه ڕێكخراوه و ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ست هێناوه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌رژه‌نتین ماوه‌یه‌كه به‌هۆی خراپی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه و ناڕێكی په‌یوه‌ندی یاریزانه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌توانێت به‌شداری مۆندیالی 2018 بكات، هه‌ربۆیه په‌نایان بردووته به‌ر ڕاهێنه‌ری نوێ كه سامپاولی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رژه‌نتینییه و هه‌موو هیوایه‌كیان ئه‌وه‌یه ئه‌و بتوانێت دووباره هه‌ڵبژارده‌كه ڕێكبخاته‌وه.
سامپاولی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی یاریزانانه له خووله‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان یاریزانان دروست بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و چه‌ند یاریزانه نوێیه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بانگێشتی كردوون.
بڕیاره سه‌عات 1:05 خوولەكی نیوەرۆی رۆژی هەینی 9ی حوزەیران لەناو یاریگه‌ی ملبۆرن هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرژەنتین لەیارییەكی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا رووبەڕووی یەكتر ببنه‌وه.