ماوه‌یه‌كه سێڵفی له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌كان و ناوچه ترسناكه‌كان بووه‌ته سه‌ركێشییه‌ك كه گه‌نجان كێبڕكێی پێوه ده‌كه‌ن، بێ گوێدانه زیانه‌كانی و ئه‌گه‌ره‌كانی مردنیان.
یه‌كێ له‌و كه‌سانه كه گه‌نجێك بوو ویستی له‌سه‌ر پردێكی به‌رز له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیدا توانای له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌ستی ده‌ترازێت و ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌موان تووشی شۆك ده‌كات و ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی هاوڕێ و دۆسته‌كانی و ترس ده‌كه‌وێته دڵیان.
ئه‌م ڕووداوه پێشبینیكراو بوو، چونكه ئه‌و جۆره سهركێشییانه هه‌رگیز بێ زیان كۆتاییان نایه‌ت و زیانه‌كه‌ش هه‌میشه به گران له‌سه‌ر كه‌سه‌كه ده‌كه‌وێت، ئه‌و گه‌نجه گیانی خۆی له‌پێناو سێڵفییهكدا له‌ده‌ست دا.