گۆڤار ئەنوەر 75 كیلۆگرام كێشی دادەبەزێنێت


ئەكتەری ناسراوی كۆمێدیی شاری هەولێر گۆڤار ئەنوەر، بۆ كەمكردنەوەی كێشی بەردەوامە لە هەوڵدان و لە ئێستەدا بە بەكارهێنانی چارەسەری پزیشكی و سروشتی بەشێكی زۆری لە كێشی كەم كردووەتەوە.

گۆڤار ئەمڕۆ پێنجشەم بە"وشە"ی راگەیاند: دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەشم، تا ئێستە بەردەوامم لە بەكارهێنانی رێنوێنییەكانی پزیشك بۆ زیاتر كەمكردنەوەی كێشم، لەوەتەی نەشتەرگەیم كردووە تا ئەمڕۆ، 75 كیلۆگرامم لە كێشی لەشم دابەزاندووە و بەردەوامیشم، بۆیە خواردنە چەورەكان و ئەو خواردنانەی كاریگەرن لەسەر زیادبوونی كێش، نایانخۆم و خۆمیان لێ دەپارێزم.

ئەوەشی گوت، بەرلەوەی نەشتەرگەری بكەم و رێنوێنییە پزیشكییەكان بەكار بهێنم، كێشی لەشم 215 كیلۆگرام بوو، بەڵام ئێستە 138 كیلۆگرامە .

گۆڤار ئەنوەر بەئەكتەرە شیرینەكە لای جەماوەر ناسراوە و خەندە دەخاتە سەر لێوی بینەر، خەڵكی شاری هەولێرە و لە چەندان فیلم و دراما و بەرهەمی هونەری بەشداریی كردووە، لە ئێستەدا یەكێكە لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی بەرنامەی بەزمی بەزم.

هه‌ولێر/ شاخەوان شێخانی



وشە - تایبه‌ت


PM:03:02:08/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 35714 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌