راسته‌ شارۆخان گیانی له‌ده‌ست داوه‌؟

ئه‌وه‌ سه‌ردێری هه‌موو میدیاكانی هیندستان و فه‌ڕه‌نسا بووه‌ كه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌كته‌ری سینه‌مایی بۆلیوود شارۆخان بڵاو كرایه‌وه‌ له‌ دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌.

میدیاكانی هیندستان هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یان له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی تر بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان له‌ پاریس گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ كه‌ به‌ شای سینه‌مای بۆلیوود ناسراوه‌، به‌م هه‌واڵه‌ هۆگرانی تووشی شۆك بوون له‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ كرا، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و له‌ مۆمبایه‌ و سه‌لامه‌ته‌ و سه‌رقاڵی كاری وێنه‌گرتنی فیلمێكه‌.

شارۆخان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌و به‌هۆی كه‌وتنی به‌شێك له‌ سه‌قفی شوێنی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌، له‌ مردنی رزگاری بوو، به‌ڵام هیچ ئازارێكی پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

سه‌رچاوه‌ : sayidaty


وشە - محەمەد میران


PM:04:04:08/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 36627 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌