مامۆستا گه‌یلانی ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی له شاری هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ هێشتنه‌وه‌ی خانه و ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، پیویسته ڕۆژانه وه‌رزش بكه‌یین.
ئه‌و به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌رزش دوو جۆری هه‌یه جا چ بۆ مه‌به‌ستی له‌شساغی و دابه‌زاندنی كێش بێت یان بۆ له‌شجوانی و بنیاتنانی ماسولكه‌كانی له‌ش، له هه‌ردوو باردا پێویستی به به‌رده‌وامی هه‌یه، ڕه‌نگه زۆربه‌مان له كاتی به‌ڕۆژووبوون و مانگی ڕه‌مه‌زاندا، وا بیرمان كردبێته‌وه كه پێویستمان به وه‌رزشكردن نییه، یان وامان هه‌ست كردبێت، كه ناتوانین وه‌رزش بكه‌ین، یان له‌شمان به‌رگه ناگرێت.
به‌ڵام كه ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی خواردن و بڕی ئاوی پێویست بكرێت، ده‌كرێ مانگی ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر وه‌رزشكردن، بۆیه ئه‌نجام نه‌دان و دووركه‌وتنه‌وه له وه‌رزش بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی به‌رگه‌گرتن و و كشانی ماسولكه‌كان، دووركه‌وتنه‌وه له وه‌رزش بۆ ماوه‌ی مانگێك، واتا له ده‌ستدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی چوار مانگی پێشوو كه ئه‌نجامت داوه.
وه‌رزشكردن له مانگی ڕه‌مه‌زاندا هۆكارێكی تر ده‌بێت بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیاده و ڕاگرتنی كێش له‌و مانگه و هێشتنه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك و ده‌ماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چالاك وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ فڕیدانی مادده‌ی ژه‌هر و پاشه‌ڕۆ زیاده‌كان.
كاته‌كانی وه‌رزشكردن له مانگی ڕه‌مه‌زان ڕای جیاوازی هه‌یه له‌سه‌ری، جیاوازه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی له‌شی كه‌سه‌كان و كاتی ڕۆژووگرتن و پله‌كانی گه‌رما له‌شوێنه جیاوازییه‌كان.
به‌شێكیان ده‌توانن ڕۆژانه یه‌ك سعات به‌ر له ڕۆژووشكاندن، كاتێكی گونجاوه بۆ وه‌رزشكردن تاكو چه‌وری زیاتر بتوێنینه‌وه، له‌كاتی ڕۆژووشكاندن خوارن و خواردنه‌وه‌ی پێویسته وه‌ربگیرێت تاكو قه‌ره‌بووی له‌ش بكاته‌وه له‌و كانزاو خۆراكانه‌ی له‌ده‌ستی چوون.
به‌شێكی تریشان ده‌توانن ڕۆژانه دوو سعات دوای ڕۆژووشكاندن، ده‌ست به‌وه‌رزشكردن بكه‌ن، چونكه له‌ش بڕی پێویستی هێز و توانای بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه ئه‌و خواردنه زیاده‌ی خواردوویه‌تی به‌كاری بێنێت.
كاتی پارشێو، كاتێكی تره بۆ وه‌رزشكردن، چونكه له‌ش بڕی پێویستی خۆراكی هه‌یه و كاتی پێویستی پشووی وه‌رگرتووه، دوای وه‌رزش.
به‌ڵام مامۆستا گه‌یلانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد باشتریین كات بۆ وه‌رزشكردن بۆ له‌شجوانی بێت یان بۆ ته‌ندرووستی بێت، دوای كات سعات 10ی شه‌وه له ڕۆژانی ڕه‌مه‌زاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته ئه‌و خواردنه‌ی خواردراوه ته‌واو هه‌رس بووه، هه‌روه‌ها پێویسته شه‌وان بڕێكی زۆری ئاو بخورێته‌وه، به‌ڵام به پلان نه‌ك به‌و ڕاده‌یه‌ی كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئازارت بدات و بێ تاقه‌تت بكات.