زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره و ده‌یانه‌وێت دایبه‌زێنن، زۆرخۆرن و حه‌زیش به خواردنی شیرین و چه‌و ده‌كه‌ن، هاوكات ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌ن پێیان بڵێی خواردن كه‌م بكه‌وه، یان دوور بكه‌وه له گۆشت و خواردنه چه‌ور و شیرینه‌كان، پزیشكان رێنماییمان ده‌كه‌ن شێوازی خواردنه شیرین و چه‌وره‌كان بگۆڕین، بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌شمان كه‌م بێته‌وه.
هه‌نگوین: ره‌نگه زۆرێك وا بیر بكه‌نه‌وه كه هه‌نگوین به‌هۆی شیرینییه‌وه ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌نگوین سوودی زۆری هه‌یه له دابه‌زاندنی كێشی له‌ش.
پسپۆرانی بواری خۆراك ئاشكرای ده‌كه‌ن، هه‌نگوین هه‌رچه‌ند شیرینه، به‌ڵام شیرینی سرووشتییه و به ئاسانی ده‌توانێ له كاتێكی كه‌م دا كێشی له‌شتان دابه‌زێنێت و چه‌ورییه‌كانی سك نه‌هێڵێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كه‌وچكێك هه‌نگوین 90 كالۆری تێدایه، بۆیه پێویسته رۆژانه له 2 كه‌وچك هه‌نگوین زیاتر نه‌خۆن، به‌یانیان ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌ن و به‌ر له ژه‌می به‌یانی بیخۆنه‌وه، كاریگه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت. جگه له‌وه‌ش خواردنی هه‌نگوین به‌مشێوه‌یه وا ده‌كات به‌درێژایی رۆژ هه‌ست به‌تێربوون بكه‌ن و زۆر نه‌خۆن.
سینگی مریشك: سینگی مریشك ئه‌گه‌ر به برژاوی بخورێت هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر زیادبوونی له‌ش نابێت، بۆیه باشتر وایه ئه‌گه‌ر حه‌ز به گۆشت خواردن ده‌كه‌یت، رۆژانه یه‌كێك له ژه‌مه‌كانت سینگی مریشك بێت به برژاوی.
پسپۆرانی بواری خۆراك رێنماییمان ده‌كه‌ن سینگی مریشك به ئاوی لیمۆ، یان سركه‌ی هه‌نار بخورێت كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له دابه‌زاندنی له‌ش.
sabah