بەڕیوەبەرایەتی تاپۆی سلێمانی دەوام دەست پێ دەکەنەوە

:: PM:08:22:27/10/2016 ‌

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی تاپۆی سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەرانی گەشتوونەتە ئەم بڕوایەی كە پێویستە دۆخەكە لەبەرچاو بگیرێت و بگەڕێنەوە سەركارەكانیان و كۆتایی بە بایكۆت بێنن .

یەكێك لەم فەرمانبەرانە كە نەی ویست ناوی بهێنرێت بە "وشە"ی ڕاگەیاند " لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ باسی شكاندنی بایكۆت یان بەردەوام بوونی كرا سەر ئەنجام دوای گفتووگۆی دوو كاتژمێری لەنێوان بەڕێوبەر و فەرمانبەران گەیشتە ئەو بڕوایەی كە نابێت ئێمە لەم بایكۆتە بەردەوام بین كە زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت .

ئەم فەرمانبەرە دەڵێت " بڕیارم دا كۆتایی بە بایكۆت بهێنم و ڕۆژانی دووشەمە و سێ‌ شەمە دەوامی بەڕێوبەرایەتی تاپۆی سلێمانی بەردەوام دەبێت و لە هەفتەی ئایندە دەست پێدەكەین بە باشتربوونی دۆخی فەرمانبەرەكانیش كۆتایی بە بایكۆت دێنین ".

لەبارەی ئەوەی لەژێر فشار ئەم بڕیارەیان دابێت ئەم فەرمانەبەرە دەڵێت " هیچ فشارێكمان لێنەكراوە بەڵكو ئێمە ئەم قوربانیەی پێشمەرگە دەی دات لەبەرەكانی جەنگ ئەمە فشارە ، ئێمە ئەم ڕاستیە دەبینین زمانمان بەستراوە هەروەها كاتێك هاووڵاتیان ئەبینین دێن بۆ ڕای كردنی كارەكانیان بە دڵ شكاوی دەگەڕێنەوە زۆر دڵتەنگ دەبین بۆیە ئەم بڕیارەمان دا ".

فەرمانبەرانی سنوری سلێمانی ماوەی 45 ڕۆژە بایكۆتی فەرمانگەكانی حكوومەتیان كردوە بە هۆی دواكەوتنی مووچەكانیان .

رامیار جواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د