كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمەریكی، ڤێرژنێكی نوێی سیستەمی كارپێكەری "ویندۆز10"ی بڵاو كردەوە، كە چەندان تایبەتمەندی زۆر گرنگ و بەهێزی لەخۆ گرتووە و جیا لە ڤێرژنی پێشوو لەم وەشانە تازەیە بوونی هەیە.
میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، كە ڤێرژنە نوێكەی ویندۆز10 لە ڕووی دیزاینەوە گۆڕانكاری بەسەر هاتووە، پشتیوانی نووسین بەشێوەی بیرهێنانەوە بە توانایەكی زۆر بەهێز دەكات، شارەزایان دەڵێن گەورەترین گۆڕانكاری كە لە ویندۆز 10 ئەنجام درابێ، بریتییە لە گۆڕینی سەنتەری كردەكان "ئەكشن سێنتەر".
هاوكات ڕووكارەكەی جوانكاری زۆری تێدا كراوە و زەنگ و ئاماژەكانی ئاگەداركردنەوە بە شێوەیەكی ڕێكخراو تر دانراونەتەوە، جگەلەوانەش تایبەتمەندی لابردن و سڕینەوەی رێكلامی تێدایە، هاوكات پشتیوانی قەڵەمی لیزەری دەكات بۆ نووسینی هەر بابەتێك كە دەتانەوێت، چەندان هێما و نیشانەی تری بۆ زیاد كراوە و دەتوانن هاوشێوەی پێشوو بە قەڵەم و بە دەستی خۆتان بنووسن و ویندۆز10 خۆكارانە دەیكات بە نووسینی نێو بەرنامەی مایكرۆسۆفت وۆرد و بەكاری دەهێنن.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمەریكی، یەكێكە لە كۆمپانیا هەرە ناودارەكانی بواری تەكنەلۆجیا و خاوەنی سیستەمی كارپێكەری ویندۆزە كە تەواوی كۆمپیوتەرەكانی دنیا جیا لە سیستەمی ماكنتۆش پێویستیان بەو سیستەمەی مایكرۆسۆفت دەبێ، تا بتوانن كۆمپیوتەر بەكار بهێنن و كارەكانی خۆیانی پێ ئەنجام بدەن.