فەیسبووك سیخوڕی بەسەر مۆبایلەكانتان دەكات

:: AM:11:12:10/06/2017 ‌
كۆمپانیای فەیسبووك خەریكی دانانی داهێنان و تایبەتمەندییەكی نوێیە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ئەویش خوێندنەوە و دەستنیشانكردنی هەست و بیركردنەوەی كەسی بەكارهێنەری فەیسبووكە لە ڕێی مۆبایلە زیرەكەكانەوە، شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەكەن، ئەمە هەنگاوێكی بەهێز دەبێ بۆ سیخوڕیكردن بەسەر خەڵكەوە لەلایەن كۆمپانیای فەیسبووكەوە.

داهێنانەكەی فەیسبووك لە ڕێی خێرایی پەنجەلێدان لە دوگمەی سەرەكیی مۆبایلە زیرەكەكان و وێنەی كەسی بەكارهێنەر و خوێندنەوەی نامەكانی نێو مۆبایلەكەی، بە پشتبەستن بەو سێ هۆكارە هەست و سۆز و دۆخی دەروونی كەسی بەكارهێنەر دەستنیشان دەكەن و ئاگەداری دەكەن، بەڵام ئەمە تەڵەیەكی بەهێزە و فەیسبووك دەیەوێ تەواوی بەكارهێنەرانی لە ڕێی كامێرایی پێشەوەی مۆبایلە زیرەكەكان بخاتە ژێر چاودێری و سیخوڕییان بەسەرەوە بكات.

دوای كردنەوەی كامێرا و وێنەگرتنت لەلایەن ئەو تایبەتمەندییەی فەیسبووكەوە و پاش پێداچوونەوە بە وێنە و نامەكان و خێرایی پەنجەنان بە هۆمی مۆبایلەكەت، هاوشێوەیەكی ئیمۆجی كە گوزارشت لە دۆخی ئەو ساتەی تۆ دەكات دەكەوێتە سەر وێنەكەت و بەو شێوەیە تۆ لە ڕێی ئەو تایبەتمەندییەوە دۆخی دەروونی خۆت دەزانیت و لێی ئاگەدار دەبیتەوە.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د