ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی سویسرا، شیر و پێداویستی منداڵانی بۆ هه‌زار منداڵی ئاواره له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام دابین كرد.
پێنجشه‌م هه‌شتی حوزه‌یران/یۆنیو، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی چالاكییه‌كی به‌رینی هاوكاری منداڵانی ئاواره‌ی له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام به‌هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی سویسرا به‌ڕێوه برد و هه‌زار منداڵی ئاواره، شیر و پێداویستییان بۆ دابین كرا.
زۆربه‌ی دانیشتوانی كه‌مپی ئاواره‌كان پێك دێن له منداڵان، تاكه سه‌رچاوه‌ی خۆراكی ئه‌و منداڵانه ئه‌و شیره‌یه كه له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت.