لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر قوتابییان پێویستیان به خوێندن و پێداچوونه‌وه و تاقیكردنه‌وه هه‌بێت، بۆیان دروسته ئه‌و چه‌ند رۆژه به‌رۆژوو نه‌بن.
ئه‌و فه‌توایه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای كوردستان له یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی ئاماژه به‌وه كراوه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كه‌ونه ناو مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رۆژووگرتن بۆ قوتابییان ئاسان نه‌بێت، هه‌ر كاتێك قوتابییان پێویستیان به خوێندن و پێداچوونه‌وه و تاقیكردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌مانه‌ش له مانگی ره‌مه‌زاندا بوون، به‌رۆژووبوونیش وای له قوتابییان ده‌كرد له خۆئاماده‌كردن بۆ خوێندن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه سست ببن، له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆیان دروسته ئه‌و چه‌ند رۆژه به‌رۆژوو نه‌بن.
له فه‌تواكه‌دا ڕوونی ده‌كاته‌وه، دواتر واجبه له‌سه‌ریان ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه به‌ڕۆژوو نه‌بوون، بیگرنه‌وه (قه‌زای بكه‌نه‌وه).
به‌پێی هه‌مان فه‌توا، مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئه‌م رێگه‌پێدانه‌ش له‌وه‌دایه كه قوتابییه‌كان له‌و زیان پێگه‌یشتنه دڵنیا بن، به‌وه‌ی له وانه‌كان ده‌كه‌ون یان زیانیان پێ ده‌گات، چونكه رۆژووگرتنی مانگی ره‌مه‌زان واجبه له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێكی موكه‌له‌ف (عاقل و بالغ) بێت و ته‌ندروست و نیشته‌جێ بێت، هه‌موو واجبه شه‌رعییه‌كانیش به تواناوه به‌ستراونه‌ته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌یتوانی به‌رۆژوو بێت یان زیانێكی توانابه‌ده‌ری پێ ده‌گه‌یشت، له رووی شه‌رعه‌وه بۆی دروسته رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (لا یُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا).
پێویسته بگوترێ، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌م فه‌توایه بۆ قوتابییان و خوێندكاران، زانایانی ئه‌زهه‌ر له میسڕ و زانایانی سعوودیه و زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی كۆكن و به هه‌مان شێوه پێیان وایه، هه‌ر كات قوتابی زانی به‌هۆی ڕۆژووگرتنه‌وه ناتوانێ وه‌ك پێویست بخوێنێت، ئه‌وا ده‌توانێ به‌ڕۆژوو نه‌بێت.
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان، چواره‌م ئه‌ركی سه‌ر هه‌ر مسوڵمانێكه (به مه‌رجێك هیچ ڕێگرییه‌ك نه‌بێ بۆ ڕۆژووه‌كه‌ی، وه‌ك نه‌خۆشی، دووگیانی یان خوێندن) به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له ئاینی ئیسلامدا هاتوون، پێویسته له بانگی به‌یانی تا بانگی ئێواره به‌ڕۆژوو ببن كه بریتییه له خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و لادراوانه‌ی له ئیسلامدا قه‌ده‌غه كراون.