ئەمڕۆ سەرلەبەیانی پێنجەمین ماراتۆنی نیودەوڵەتی هەولێر دەستی پێکرد و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کێبڕکێیەکە بەردەوامە.
لە ماراتۆنەکەی ئەمڕۆی هەولێردا کە ناوی بەرەو ئاشتەوایی لێنراوە، سەرووی چوار هەزار کەس بەشدارییان کردووە.
پێویستە بگوترێت بەڕێوەچوونی ماراتۆنەکە چوارچێوەیەکی ستانداردی جیهانی هەیە و بە کامێرا لە چەندین خاڵی جیاواز چاودێری دەکرێت.
درێژایی راکردنی بەشداربووانی ماراتۆنەکە لە سێ ئاستی پێنج کیلۆمەتری، ١٠ کیلۆمەتری و ٤٢ کیلۆمەتری دایە وبە دەوری پارکی سامی عەبدولرەحمان بەڕێوەدەچێت.
ماراتۆنی ئەمساڵ لە کاتێکدا بەرێوەدەچێت کە بە دەیان کیلۆمەتر نزیک لە شوێنی بەڕێوەچوونی ماراتۆنەکە، هێزی پێشمەرگە دژی داعش دەجەنگن و سات بە سات سەرکەوتنی زیاتر تۆمار دەکەن و ئاسایش و ئارامی کوردستان زیاتر گەرەنتی دەکەن.