مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له پیربوون ده‌ترسێت، ئاخر گومان له‌وه‌دا نییه تا ته‌مه‌نت زیاتر هه‌ڵبكشێت، نزیكتر ده‌بیته‌وه له مردن.
لێره‌دا ئه‌و شتانه باس ده‌كه‌ین كه ده‌بێته مایه‌ی ترسی پیاوان له‌كاتی به‌ساڵاچوونیاندا، بۆیه پێویسته زاڵ بن به‌سه‌ریاندا.
- نه‌مانی توانای سه‌رجێیی: پیاوان به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له خانمان له‌م هه‌سته ده‌ترسن و گرنگی به مانه‌وه‌ی توانای سه‌رجێییان ده‌ده‌ن، بۆیه كاتێك ده‌زانێت ته‌مه‌نی ڕوو له هه‌ڵكشانه، ترسی نه‌مانی ئه‌و توانایه به‌ته‌واوی ده‌چێته ناو مێشك و دڵیه‌وه.
- هه‌ستكردن به بێهێزی: پیاو به سروشتی خۆی وایه و حه‌ز به‌وه ده‌كات پێی بڵێن به‌هێزیت و پێی خۆشه به‌هێز بێت، به‌ڵام كه ورده ورده ته‌مه‌نی به‌ره‌و پیری ده‌ڕوات، ترسی زیاد ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی نه‌یمێنێت، بۆیه ده‌بینین پیاوی به ته‌مه‌ن زیاتر هه‌وڵی خۆده‌رخستن ده‌دات و هێزی خۆی نیشان ده‌دات و باسی ده‌كات تا هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن كه‌وا ئه‌و توانایه‌ی پێشوو هه‌یبوو نه‌یماوه.
- خانه‌نشینی: یه‌كێكی تر له ترسه گه‌وره‌كانی پیاو له‌كاتی پیریدا، بریتییه له خانه‌نشینبوونی، ئاخر پیاو به سروشتی خۆی وا فێره ئیش بكات و بجووڵێت، به‌وه بێزار ده‌بێت شه‌و و ڕۆژ له ماڵه‌وه‌دا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته گه‌شت و پیاسه بكات دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین كرا، تا هه‌ست به‌وه نه‌كات كاتی به‌تاڵی هه‌یه، هه‌میشه خۆی سه‌رقاڵ بكات.