له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ‌دا هاتووه، پیازی سوور ده‌بێته هۆی كوشتنی خانه تووشبووه‌كانی جه‌سته به شێرپه‌نجه و كۆئه‌ندامی به‌رگری چالاكتر ده‌كات.
به‌و هۆیه‌وه ئێسته له كۆگه‌كانی ده‌رمان دروستكردن پیازی سوور له پێكهاته‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان به‌كاردێنن و پزیشكه‌كان هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن تا ڕۆژانه بڕێكی كه‌میش بێت پیاز به تایبه‌تی پیازی سوور بخۆن.
پیازی سوور به تایبه‌تی سوودی بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه باریكه هه‌یه و ده‌بێته هۆی زیادكردنی به‌رگری له‌ش له دژی ئه‌و خانه تووشبووانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر له كیرسیتین و ئه‌نسۆسیانین.
هه‌روه‌ها پیازی سوور بۆ تووشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵیش هه‌یه.