مامۆستا گه‌یلانی ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی له شاری هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ هێشتنه‌وه‌ی خانه و ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، پیویسته ڕۆژانه وه‌رزش بكه‌ین و ده‌بێت بزانین چی ده‌خۆین بۆ هێشتنه‌وه‌ی زندوویه‌تی خانه‌كان له دوای ڕۆژووشكاندندا.
خواردنی هه‌ندێك جۆری خۆراك پێویسته بۆ پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی و هاوسه‌نگی جه‌سته دوای شكاندنی ڕۆژوو و نه‌خورادنی خۆراك بۆ چه‌ند كاتژمێرێك، چونكه جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به خواردنی خۆراكی به‌سوود هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له هاوسه‌نگی و ته‌ندروستی بكات.
پاش ماوه‌یه‌ك له ڕۆژووشكاندن باشتر وایه گرنگی بدرێت به خواردنی جۆری خۆراكی پڕ ڤیتامین وه‌ك، سه‌وزه و میوه كه خواردنی ئه‌م جۆره خۆراكانه یارمه‌تیده‌رن له پاراستنی هاوسه‌نگی جه‌سته و باشكردنی كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر له ڤیتامین و ڕیشاڵه‌كان له پێكهاته‌یاندا.