چۆن مۆبایلەكەت دەپارێزیت؟

:: PM:10:21:11/06/2017 ‌

هەندێك پڕۆگرام و ئەپلیكەیشنی تێكدەرانە و وەهمی هەن كە زیانی زۆر بە مۆبایلەكەت دەگەیەنن كە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن و زۆر جار وای لێ دەكەن كە بێ كەڵك بێت، بۆیە بەپێی ماڵپەڕی "بەوابەی عەرەبی" بۆ هەواڵی تەكنیكی شەش رێنوێنی هەیە بۆ پاراستنی هاندەكەن وەك ئەوانەی خوارەوە:

1-كۆگەی گووگل پلەی، هەوڵ بدە كە پشت بەوەیان ببەستیت و خۆت لە دابەزاندن لە شوێنی تر بەدوور بگریت.

2-دڵنیابوون لە ناوی پەرەسەدنكاری پڕۆگرام و ئەپلیكەیشن، زۆرێك لەوانەی پڕۆگرامی تێكدەر بڵاو دەكەنەوە هەوڵ دەدەن سوود لە ناوی ئەپلیكەیشن و یاری بەناوبانگ وەربگرن و زۆرێك لە خەڵكی لێیان تێك دەچێت و وا دەزانن كە ئەسڵین.

3-هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە، بەر لە دابەزاندنی پڕۆگرام ئەپلیكەیشن پێویستە بە هەڵسنگاندنی بەكارهێنەر و شارەزایاندا بچیتەوە لەبارەی ئەو پڕۆگرامە نووسیویانە.

4-ئەپلیكەیشنەكانی ئەنتی ڤایرۆس، پێویستە چۆن لەسەر لابتۆپ و دیسكتۆبەكان پڕۆگرامی ئەنتی ڤایرەس دادەبەزێنیت، ئاوهاش لەسەر مۆبایلدا هەبێت.

5-نوێكردنەوەی سیستەم، پێویستە بەردەوام دووپات لە نوێكردنەوەی سیستەمی بەكارخستن بكرێتەوە بەمەبەستی چاككردنەوەی زۆرێك لەو كێشانەی كە دروست دەبن و هەڕەشە تەناهییانەی لەلایەن شارەزایانی تەناهی دێنە ئاشكراكردن.

6-هەواڵی تەناهی، زۆرێك لە پڕۆگرام و ئەپلیكەیشنی تێكدەرانە و بۆشایی تەناهی لەلایەن كۆمپانیاكانی تایبەت بەو بوارەوە ئاشكرا دەكرێت، كە هەر ئەوانیش هەڵدەستن بە وریاكردنەوەی بەكارهێنەران، بۆیە پێویستە چاودێری هەواڵەكان لەو بارەوە بكەیت و هەر ئەنتیڤایرۆسێكی نوێ دەربچێت پێویستە بزانی كە سوودی بۆ تۆ هەیە؟.

سەرچاوە: سپۆتنیك



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل