كۆمەڵێك توێژەر لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان مادەیەكی زۆر بەهێز و سیحرییان دۆزییەوە، كە دوای بەكارهێنانی لە شاشەی مۆبایل و تابڵێتەكان، ڕێگر دەبێ لە شكانی شاشەی مۆبایلەكان و تووشی خەوش و پەڵە نابێ و لە هەموو دۆخێكدا ڕێگری لە ڕوودانی شكان و خەوش لەسەر رووی شاشەی مۆبایلەكانتان دەكات.
ئەو كۆمەڵە توێژەرە لە زانكۆی كوینز و زانكۆی ستانفۆرد و زانكۆی كالیفۆرنیا و پەیمانگەی نیشتمانی بۆ زانستی مادەكان لە ژاپۆن، بەیەكەوە كاریان كرد و مادەیەكی هەویری زۆر بەهێزیان دۆزییەوە كە دەتوانرێ كارەبا بە خێرایییەكی سەرسوڕهێنەر پێیدا تێپەڕ ببێ و ئەو مادەیە كێشی زۆر كەم و بەكارهێنانیشی زۆر ئاسانە.
ئەو مادەیە جۆرەكەی زۆر ناوازەیە و بەهۆی كۆكردنەوەی گەردیلەكانی C60 لەگەڵ مادەی شووشە بەرهەم هێنراوە و دەتوانرێ وەك شۆڕشێك ناوی ببرێ، بۆ پاراستنی شاشەی مۆبایل و تابڵێتەكان بۆ ڕێگری لە شكانیان بۆ هەمیشە و بە بەردەوامی دەمێنێتەوە.
ئالتن سانتۆس یەكێك لە توێژەران لە زانكۆی كوینز گوتی، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانمان هاتە بەرهەم و توانیمان مادەیەكی هەویری نوێ كە هاوشێوەی سلیكۆن دەبێ بدۆزینەوە و پێكهاتە كیمیایییەكەی قەبارەی زۆر كەم و نەرمە و دەتوانرێ لە ڕووی شاشەی مۆبایلەكان بدرێ، تا بەهیچ شێوەك تووشی شوخت و شكان نەبنەوە.
هەروەها گوتی، ئەو مادەیە دەتوانرێ بە ئاسایی ڕێگە بە پەنجەكانیش بدات تا كار بە مۆبایلە لەمسەكان بكەن، هاوكات یارمەتیدەرێكی بەهێزیش دەبێ بۆ ئەوەی مۆبایلەكان كەمتر وزە خەرج بكەن و توانا و تەمەنی پاتری مۆبایلەكانیش درێژ دەكات و ڕێگر دەبێ لە بەریككەوتنی كارەبایی لە نێو سیستەمی كارەبایی مۆبایلەكاندا.