له هه‌ولێر لەسەر کێشەی کەمی ئاو کەسێک دەکوژرێت و دووکەسی دیکەش زامدار دەکرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه؛ دوێنێ یه‌كشه‌م 11ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017، سه‌عات 5:30ی ئێوارە، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی کەسنەزانی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی کەمی ئاو لە نێوان چەند کەسێک شەڕ و دەمەقاڵێ دروست بووە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: یەکێک لەو کەسانە تەقەی کردووە و کەسێک بەناوی (مه‌حموود) کوژراوە، دوو کەسی دیکەش برینداربوون، تیمەکانی پۆلیس توانیویانە ئەو کەسە بگرن کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی هاووڵاتیه‌كه.
ئه‌م رووداوه پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراوه و بڕیاریاندا بە بەندکردنی تۆمەتبار بە پێی ماددەی (445) لە یاسای سزادان.