باوکی منداڵێک له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌مای منداڵه‌که‌ی ڤیدیۆ بکات، چاوی کامێرای مۆبایله‌که‌ی خسته سه‌ر سمتی مامۆستای منداڵه‌که‌ی و تا کۆتایی گۆرانییه‌که سه‌ماکه‌ی ئه‌وی تۆمارکرد.
له یه‌کێک له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕووسیا، باوکێک دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن منداڵه‌که‌یه‌وه بانگێشت ده‌کرێت بۆ ئاهه‌نگی قوتابخانه‌که‌یان و داوای لێ ده‌کرێت ئه‌و کاته‌ی منداڵه‌که‌ی سه‌ما ده‌کات، به دیار گۆرانی (گانگهم ستایل)ی به‌ناوبانگی جیهانی، باوکی ڤیدیۆی بکات تا وه‌کوو یادگارییه‌کی خۆش ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆمار بکات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی پێچه‌وانه‌بووه‌وه.
باوکه‌که له‌وکاته‌ی ڤیدیۆکه ده‌کات، ده‌بینێت یه‌کێک له خانمه مامۆستاکانی منداڵه‌که‌ی، وا له پێشی به جلێکی سووری وروژێنه‌ر وه‌ستاوه و سه‌ما ده‌کات، ئه‌ویش چاوی کامێراکه‌ی ده‌خاته سه‌ر سمتی ئه‌و و منداڵه‌که‌ی بیر ده‌چێته‌وه، تا کۆتایی گۆرانییه‌که هه‌ر به دیار ئه‌وه‌وه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش منداڵه‌که‌ی تووڕه ده‌کات.
ئه‌و ڤیدیۆیه که له یووتووب بڵاوکرایه‌وه، به ماوه‌یه‌کی که‌م زیاتر له 100 هه‌زار ته‌ماشاکه‌ری هه‌بووه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل