له توێژینه‌وه‌یه‌کی میکانیکیدا ده‌رکه‌وتووه که پێویسته کاتێک ئۆتۆمبێله‌که‌ت پڕ به‌نزین ده‌که‌ی، به‌ته‌واوی فوولی نه‌که‌یت، چونکه زیانی چاوه‌ڕوانکراوی لێ دروست ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی که یانه‌ی شۆفێرانی ئۆتۆمبێل له میونشن، باشووری ئه‌ڵمانیا بڵاویان کرده‌وه، له هاویندا به‌نزین یان گاز، به‌هۆی گه‌رماوه ده‌کشێ، بۆیه ده‌بێته هۆی دزه‌کردنی به‌نزین له ڕێی ده‌رچه‌کانی هه‌واوه، بۆیه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیان به بۆیاخی سه‌یاره‌که ده‌گه‌یه‌نێ، مه‌ترسی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ش دروست ده‌کات.
ئه‌و یانه‌یه ئاگا‌داری ده‌ده‌نه شۆفێران، که له وه‌رزه‌کانی دیکه‌ش پێویسته ئۆتۆمۆبێل به‌ته‌واوی پڕ به‌نزین نه‌کرێت، چونکه به فه‌رامۆش کردنێکی فڕێدانی جگه‌ره یان هه‌ر هۆکارێکی دیکه‌ی ئاوا ساده، له‌وانه‌یه ئۆتۆمبێله‌که‌ت گڕ بگرێت.
به شێوه‌یه‌کی گشتی تانکی به‌نزینی ئۆتۆمبێلی بزوێنه‌ر بچووک ته‌نیا 40 یان 50 لیتر به‌نزین ده‌گرێت، له‌و گه‌وره‌تر 80 لیتره و ئۆتۆمبێلی به‌رز هه‌یه دوو تانکی 80 لیتری هه‌یه، واتا 160 لیتر به‌نزین، به‌م پێوه‌ره ده‌توانیت به ئاسانی بزانیت تانکی ئۆتۆمبێله‌که‌ی تۆ چه‌ند ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵیت فوول ببێیت.
سه‌رچاوه: saga