به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراقی، ژماره‌یه‌ك ئاواره‌ی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
له‌و ڕاگه‌یاندراوه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، "زیا سه‌لال" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه هاتووه: نزیكه‌ی 900 ئاواره له‌كه‌مپه‌كانی "دیبه‌گه"ی سه‌ر به شارۆكه‌ی مه‌خموور گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێی "گه‌یاره"، ئه‌ویش دوای ئازادكردنی ئه‌و گوندانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه، ئاواره‌كان به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و به هاوكاری و ئاگاداری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی به‌رگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ هیچ زیانێك گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی پێشووی خۆیان.
رۆژی 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی نزیكەی 60 هەزار چەكدار لە چوار فیرقەی سەربازی سوپای عێراق و پۆلیسی ناوخۆیی شارەكە، تەواوی شاری مووسڵ كەوتە دەستی تیرۆریستانی داعش و پاش ئەوەی شارەكە داگیر كرا، به‌سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی ئه‌و شاره و شارۆكه و شاره‌دێكانی ئه‌و ناوچه‌یه، هاتنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەكێكە لە شارە مێژوویییە بەناوبانگەكانی ناوچەكە و بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت و هەریەك لە پێكهاتەكانی عەرەبی سونە و كورد و توركمان و مەسیحی و كوردانی ئێزیدی و شەبەك تێیدا نیشتەجێن، زێی دیجلە بەنێو شارەكە تێپەڕ دەبێت و كردوویەتی بە دوو بەشەوە و بە بەشی ڕاست و چەپی شارەكە ناوزەد كراوە.