چه‌ند توێژه‌رێکی به‌ریتانیایی له یه‌کێک له زانکۆکانی به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌کیان ئەنجام داوە له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی که باس له په‌یوه‌ندیی په‌نجه‌کانی ده‌ست و ناپاکی کردنی نێوان خێزانه‌وه هه‌یه.
وه‌ک له توێژینه‌وه‌که‌دا هاتووه درێژیی په‌نجه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک زۆری به بوونی ناپاکی له مرۆڤه‌کاندا هه‌یه، به جۆرێک ئه‌و که‌سانه‌ی په‌نجه‌یان درێژه، زیاتر حه‌ز به ناپاکی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌رکه‌وتووه له %57 ئه پیاوانه‌ی په‌نجه‌یان درێژتره له په‌نجه‌ی ئاسایی، ویستی ناپاکییان زیاتره له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان، به‌ڵام %43 له‌و پیاوانه وانین. هه‌روه‌ها له %47 له‌و خانمانه‌ی په‌نجه‌یان درێژه، حه‌ز به ناپاکی له‌گه‌ڵ مێرده‌کانیان ده‌که‌ن، به‌ڵام %53 له‌و خانمانه، وانین.
ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه له دنیادا زۆر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام هه‌موویان نابنه بابه‌تێی زانستی و پێوه‌رێکی راست و دروست تا پشتی پێ ببه‌سترێت، چوونکه بۆ سه‌لماندنی بابه‌تێکی وا زیاتر له توێژینه‌وه‌یه‌ک پێویسته و به‌دووداچوونی زیاتری ده‌وێت، ئاخر له که‌سێک بۆ که‌سێک زۆر شت ده‌گۆڕێت و هه‌ندێک جار ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه ده‌رده‌چن.
سه‌رچاوه: alarab