سیستەمی نوێی ئایفۆن بێ پاسۆرد ئینتەرنێت دەكاتەوە


تایبەتمەندییەكی تری ڤێرژنی 11ی سیستەمی كارپێكەری ئای ئۆ ئێس بۆ ئایفۆن و ئایپاد و بەرهەمەكانی ئەپڵ بریتییە لە گەیشتن بە هێلی ئینتەرنێت، بێ ئەوەی پێویست بە نووسینی پاسۆرد بكات.

ئای ئۆ ئێس بە تایبەتمەندییەكی زیرەك دروست كراوەتەوە كە توانای خوێندنەوەی هێما و كۆدە شاراوەكانی هەیە و بۆیە بێ ئەوەی هێما و كۆدی پاسۆردی ڕاوتەرەكان بزانێ، دەتوانێ بەشێوەیەكی خۆكارانە پێوەست بێ بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە، جگەلەوە دەتوانی پاسۆردی ئینتەرنێتە بۆ مۆبایلێكی تریش بنێرێ تا ئەویش بتوانێ پێوەندی بە ئینتەرنێتەوە بكات.

میدیاكان بڵاویان كردەوە ئەو تایبەتمەندییەی ئای ئۆ ئێس بەناوی   QR بۆیەكەمجار وەك تاقیكردنەوە بەكارهێنراوە و بە تەواوی سەركەوتوو بووە. ئەو تایبەنمەندییە لە ڕێی كامێرای ئایفۆنەوە كار دەكات، كاتێك تۆ كامێرای مۆبایلەكەت بردە سەر نووسین و هێماكانی پشتی راوتەرەكە و ئەو ڕاستەوخۆ دەیخوێنێتەوە و پاسۆردەكەی دەدزۆێتەوە و پێوەست دەبێ بە ئینتەرنێتەوە.

دەتوانی لە ڕێی ئەو تایبەتمەندییەوە هاڕێكانیشت پەیوەست بكەی بە ئینتەرنێتەوە و لیستی هاوڕێكانت دروست بكەی و هەركات پێوەست بووی بە ئینتەرنێتێكەوە ڕاستەوخۆ زەنگ بۆ هاوڕێكانیشت دەچێ و پاسۆردەكەیان پێ دەگات.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:11:13:14/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 48827 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌