زۆربه‌مان پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌مان لێبخوڕین، پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ک ئیشی پێ ده‌که‌ین، ده‌بینین جار هه‌یه دووکه‌ڵ له گزۆزه‌که‌ی دێته ده‌رێ، به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی سه‌رما (به‌یانیان)، ئه‌و دووکه‌ڵه‌ش جار هه‌یه سپییه و جار هه‌یه ڕه‌شه، ڕه‌نگه جاری وا هه‌بێ ڕه‌نگاوڕه‌نگ یان شینباو بێت، تا ئێسته نه‌تپرسیوه هۆکاری ئه‌و ڕه‌نگانه چییه؟ لێره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ شۆفێران ده‌خه‌ینه ڕوو:
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگه‌که شینباو(ڕه‌نگاوڕه‌نگ) بوو:
ئه‌م ڕه‌نگه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆنی ماکینه‌که به شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی ده‌سووتێت و ئاماژه به بوونی ڕژانی ڕۆنه‌که له سه‌ره بۆری و سه‌مامه‌کانی زه‌یت هه‌یه، که ڕه‌نگه له‌لای قه‌فیسه‌کانه‌وه ئه‌مه ڕوو بدا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شه‌قبوونی دیواری پستنه‌کانی ناو ماکینه‌ی سه‌یاره‌که.
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگه‌که ڕه‌ش بوو: ئه‌م ڕه‌نگه کێشه‌ی نییه، ئاماژه‌یه به بوونی ساردی که‌ش، یان نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌که که پێویستی به که‌مێک ئیش پێ کردن هه‌یه، دواتر نامێنێ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر لانه‌چوو، ئه‌وا ئاماژه‌یه بۆ پیسی فیلته‌ری هه‌واکه‌ی، که پێویسته خاوێن بکرێته‌وه به جوانی، یان ئه‌گه‌ر زۆر کۆن بووبوو، بگۆڕدرێت باشتره.
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگه‌که سپی بوو: ئه‌م ڕه‌نگه ئاماژه‌یه به سووتاندنی ڕۆنی ته‌بریده‌که، یان بوونی کێشه له داخستنی سه‌ری پستنه‌کان، یان هه‌ندێ جار ئاماژه‌یه به‌وه‌ی که شه‌قبوون له لاشه‌ی ماکینه‌که هه‌یه.
سه‌رچاوه: carcomplaints