مۆدێلیسته‌ ناوداره‌كه‌ی به‌غدا له‌ هه‌ولێره‌

دونیا ئه‌مه‌ل مۆدێلیست و ئه‌كته‌ری كلیپه‌ ناوداره‌كانی عه‌ره‌بی ئێسته‌ له‌ شاری هه‌ولێره‌ و له‌ لێدوانێكی تایبه‌تیدا رای گه‌یاند كه‌ بڕیاری داوه‌ به‌یه‌كجاری له‌ شاری هه‌ولێر بمێنێته‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ كاری هونه‌ری هاتووه‌ و له‌ داهاتووش به‌ زۆرترین پڕۆژه‌وه‌ دێته‌وه‌ دونیای مۆدێلیست و حه‌ز ده‌كات ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكات نه‌كرابێت.

ئه‌و خانمه‌ لای گه‌نجان به‌ جوانی و جوله‌ ورووژێنه‌ره‌كانی به‌ناوبانگه‌ و زۆرتریین هه‌واداری هه‌یه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

ئه‌مه‌ل بۆ "وشه‌" ئاشكرا كرد كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ داهاتوو ببێته‌ یه‌كه‌م كچ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌شداری فلیمی ورووژێنه‌ر بكات یاخوود ئه‌و كاره‌ هونه‌رییانه‌ بكات كه‌ كچان به‌هۆی ڕێگری كولتوور ناتوانن بیكه‌ن ئه‌و ئاماده‌یه‌ بیكات.

زیاتر گوتی، كوردستان خۆشترین وڵاته‌ بۆ من و خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر خۆشه‌ویستن و له‌ هه‌وڵدام كه‌ به‌ زووتریین كات فێری زمانی شیرینتان بم.

دونیا نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ كاری ئه‌مجاره‌ی ده‌یه‌وێ بۆ كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێڵ ڕێكلام بكات، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی ورووژێنه‌ر كه‌ كه‌س نه‌یتوانیبێت پێشتر كاری وا بكات.

دونیا ئه‌مه‌ل كچێكی جوانی خه‌ڵكی شاری به‌غدایه‌ و ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌ و ماوه‌ی سێ ساڵه‌ كاری مۆدێلیستی و ئه‌كته‌ری ده‌كات به‌ به‌شداری له‌ كلیپه‌كان.


وشە - محەمەد میران


PM:09:50:14/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 37909 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌