ئه‌وانه‌ پاش نانخواردن مه‌ترسیدارن

:: PM:04:15:28/10/2016 ‌
پزیشکان دەڵێن هەڵسوکەوتی دوای ژەمەکانی نان خواردن کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی بەتایبەت کۆئەندامی هەرس هەیە، هەر بۆیە دوای خورادنی ژەمەکان ئەم کارانە مەکەن.

دوای نان خواردن هەرگیز مەرۆنە حەمام، چونکە جوڵه‌ی خوێن لە بەشی دەست و لاقتان ڕوو لە زیاد بوون دەکات و خوێنی پێویست ناگاتە گەدە، بەم کارە تووشی نەخۆشییەکانی گەدە دەبن.

دوای نان خواردن ئۆتۆمێل لێمەخورێن، چونکە  لە قۆناغی هەرس کردندا جەستەتان پیویستی زیاتری بە خوێن هەیە، هەر بۆیە لە کاتی ئۆتۆمبێل لێ خورین خوێنی پێویست بە مێشک ناگات و مەترسی ئەوە هەیە تووشی روداوێکی نەخوازراو بن.

هەرگیز دوای نان خورادن وەرزش و مەلە مەکەن، چونکە کۆئەندامی هەرستان تووشی کێشە دەکات.

هیچ کات دوای نان خواردن ئاوی زۆر مەخۆنەوە، چونکە لەسەر سیستەمی کۆئەندامی هەرسکردن کاریگەری نەرێنی هەیە و ئەو خۆراکانەی خورادووتانە ناچێتە پرۆسەی هەرسکردنەوە.

هەرگیز دوای نان خواردن چایی مەخۆن، چونکە گەڵای چایی جۆرە ئەسیدێکی تێدایە دەبێتە هۆی دروست بوونی ترشی ئەسید لەگەدەدا.

 میوە خواردنی دوای ژەمەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی گازی گەدە.

هەرگیز دوای نانخواردن کاتێ گەدەتان قورسە لە سەر قالدرمە سەرمەکەون و هیچ جۆرە چالاکییەکی قورس مەکەن.

sabah



وشە - عه‌لی سدیق