كۆمپانیای ئه‌پڵ رای گه‌یاند كه مۆبایله‌كانی ئایفۆن 7 و 7 پڵه‌س به كه‌ڤه‌ری سوور ده‌خاته بازاڕه‌وه و داهاتی فرۆشتنیشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی HIV و نه‌خۆشی ئایز ته‌رخانی ده‌كات.
له پێگه‌ی فه‌رمیی
"ئه‌نادۆلۆ"دا داهاتووه كه به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌پڵ، مۆدێلێكی نوێی مۆبایله‌كانی ئایفۆن 7 و 7 پڵه‌س به كه‌ڤه‌ری سوور ده‌خاته بازاڕه‌وه و داهاته‌كه‌ی ده‌به‌خشێت به رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی Global Fund كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی HIV و نه‌خۆشی ئایدز ته‌رخانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌پڵ رای گه‌یاندووه كه مۆبایلێكی تری به ناوی ئایفۆن SE كه شاشه‌یه‌كی چوار ئینچی له‌سه‌ره و به توانای هه‌ڵگرتنی 32 و 128 گێگابایت ده‌خاته بازاڕه‌وه.