كۆمپانیایی vrs به‌ریتانی بۆ دروست كردنی چاویلكه‌ی "ڤی ئار"ی سێ ره‌هه‌ندی چاویلكه‌یه‌كی ئه‌لیكترونییه تایبه‌ت به‌جه‌نگی دروست كردووه.
كۆمپانیاكه ئه‌م جاره‌یان چوار سیناریۆی زۆر جیاوازی به‌كارهێناوه له‌م چاویلكه‌یه‌دا، كاتێك به‌كارهێنه‌ر ئه‌م چاویلكه‌یه به‌كار دێنت وا هه‌ست ده‌كات له مه‌یدانی جه‌نگدایه و تانك لێ ده‌خوڕێت یاخود سه‌ربازه و له ئه‌ركی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌دایه، یه‌كه‌كی تر له‌و سیناریۆیه ئه‌وه‌یه به‌كارهێنه‌ر وه‌ك سه‌رباز خۆی له فڕۆكه ده‌خاته خواره‌وه به په‌ڕه‌شووت هه‌روه‌ها سیناریوێكی تر بریتیه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیاكانی وڵاتی وێلزدا، ڤی ئار یه‌كه‌كه له‌و چاویلكه ئه‌لیكترونییه ناوازانه‌ی كه هه‌میشه به‌كارهێنه‌رانی چێژ له سیناریۆیه جیاوازه‌كانی ده‌بینن.
بڕیاره ئه‌م چاویلكه‌یه سوودی بۆ ئه‌و سه‌ربازانه هه‌بێت كه یه‌كه‌مجاره مه‌یدانی جه‌نگ ده‌بینن.