مه‌لحه‌م به‌ره‌كات كه یه‌كێكه له گه‌وره میوزیكسزانه عه‌ره‌به‌كان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، گه‌وره مۆسیقاری لبنانی مه‌لحه‌م به‌ره‌كات، له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ بوو به‌ده‌ست نه‌خۆشی دڵه‌وه ده‌یناڵاند.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده لبنانییه سه‌دان ئاوازی بۆ گۆرانیبێژه عه‌ره‌بییه‌كان داناوه و خۆشی ده‌یان گۆرانی و ئه‌لبوومی گوتووه و جۆش و خرۆشی ئاهه‌نگه‌كانی له جیهاندا ده‌نگی دابووه‌وه و به قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی هونه‌ری داده‌نرێ له دوای خانه‌واده‌ی "ڕه‌حبانی"ییه‌كان.
به مردنی مه‌لحه‌م به‌ره‌كات، زۆرینه‌ی گۆرانیبێژه عه‌ره‌به‌كان، هاوخه‌می خۆیان بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌ربڕی كه جگه له‌وه‌ی گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌رێكی به توانا بوو، خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی خۆی بوو، هه‌میشه زمانی له ڕه‌خنه نه‌ده‌وه‌ستا به‌رامبه‌ر به‌و شتانه‌ی به تێگه‌یشتنی ئه‌و هه‌ڵه‌ن له هه‌ر بوارێك بێت.