دیپلۆماتكارێكی ئەمەریكا: ناتۆ و واشنتن پشتیوانی سەرەكی دەوڵەتی كوردستانن

:: PM:03:08:15/06/2017 ‌
دیپلۆماتكارێكی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات، دوای لەناوبردنی داعش لە عێراق، دەرفەتی زێڕین بۆ ئەمەریكا نەماوەتەوە، بەڵكو داپۆشینی زیوین هەیە ئەویش سەربەخۆبوونی كوردەكان و دروستكردنی بنكەی سەربازییە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاران و گەیشتن بە ئامانجی ئەمەریكییەكان، لەبارەی هەڕەشەی توركیاش بۆ سەر كورد، دەڵێ ترەمپ ڕووبەڕووی توركیا و ئەردۆغان دەبێتەوە ڕێگە لە خواستی كوردەكان بگرێ، پێویستە وڵاتێكی نیمچە عەلمانی لە نێو دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست ببێ، هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ"ش هەمان مەبەستی هەیە.

پیتەر ڤان بۆرێن سەربازی پێشووی ئەمەریكا و دیپلۆماتكاری پێشوو كە ماوەی 24 ساڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كاری كردووە، لەمیانەی بابەتێكدا لە پێگەی "ژاپۆن تودەی" دەڵێ، ئایا شكستی دەوڵەتی داعش لە عێراق دەبێتە سەركەوتنی سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد ترەمپ؟ دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوەتی مووسڵ چی ڕوو دەدات؟

نووسەر دەڵێ، سەركەوتووەكان لە دوای داعش بریتین لە كوردەكان، شكستخواردووەكانیش كەمینەی سووننەن لە عێراق، پێگە و دەسكەوتی باش بۆ ئێران دەستەبەر كە پشتیوانی میلیشیاكانی شیعە دەكات لە ژێر ناوی ڕیشەكێشكردنی تیرۆریستانی داعش و دەیەوێ هەژموون بەسەر سوننەكانیش بسەپێنێت، كەوایە داپۆشینێكی زیوین لە بەردەم حكوومەتی دۆناڵد ترەمپە و بە دیاریكراویش بریتییە سەربەخۆیی كورد و دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازی هەمیشەیی لە عێراق كە شیعەكان فەرمانڕەوایی دەكەن، بەڵام ڕاگەیاندنی سەركەوتن لەلایەن ئەمەریكاوە دیاریی دەكات ئەنجامەكان چۆن دەبن.

ئاماژەی داوە، كوردەكان دەستیان پێ كردووە و هێزەكانیان ئێستە بە تەواوی كۆنتڕۆڵی باكوری عێراقیان كردووە و پارێزگای كەركووكی دەوڵەمەند بە نەوتیشی لەگەڵدایە، ناوچەكانیان شێوازێكی كۆنفیدراڵی هەبوو بەر لە شەڕی ئەمەریكاش لە 2003 بۆ ڕووخانی حكوومەتی سەدام، بۆیە دەوڵەتی كوردستان هیچ ڕێگەیەكی تری لە بەردەمدا نییە، جگە لەوەی بە خێرایی دێتە دی و دادەمەزرێنرێت، كوردەكانیش دووپات لەوە دەكەنەوە كە لە 25 ئەیلوول/سێپتێمبەری ئەمساڵ ڕیفراندۆم ئەنجام دەدەن.

ڕوونی كردەوە، حكوومەتەكانی پێشووی ئەمەریكا زۆر جار خواستی كوردەكانیان ڕاگرتووە، تا لە عێراق بمێننەوە، جۆرج بۆش هەوڵی زۆری دا و باراك ئۆباما كەمتر و دەیەویست عێراق تەنیا وەك سیمبۆل و نیشانە یەكگرتوو بێ، ئامانجی بنەڕەتی ئەمەریكا لە ڕووخاندنی سەدام دروستكردنی هاوپەیمانێكی نیمچە عەلمانی نوێ بوو لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسیش بە ڕژدی داوای ئەوەی دەكرد، بەڵام توركیا ترسی هەیە لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی سەربەخۆ لە سنوورە ناكۆكەكانی ڕۆژهەڵات و باشووری، بۆیە داوای عێراقێكی یەكگرتوو دەكات.

لە بەشێكی تری نووسینەكەدا هاتووە، ئێستە ترەمپ و كۆشكی سپی هیچ نیگەرانییەكیان لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان نییە، ترەمپ بۆ یەكەم جار بەشێوەیەكی ئاشكرا و بێ ڕەچاوكردنی كاردانەوەكان چەكی بۆ كوردەكان نارد كە داوای سەربەخۆیی دەكەن، دەگوترێ واشنتن دوای جەنگی داعش چەك لە كوردەكان وەردەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستە هیچ پلانێكی لەو شێوەیە لە واشنتن لە ئارادا نییە و پێدانیشیان بە مەرج نەبووە، ئێستە پرسیارەكە ئەوەیە چی ڕوو دەدا ئەگەر كوردەكان دەوڵەت ڕابگەیەنن، یان ئەگەر ڕووبەڕووی توركیا بوونەوە و شەڕیان لەگەڵ ئەنكەرە ڕاگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە پێوەندییەكانی ئاڵۆز بووە لەگەڵ ئەنكەرە، بەهۆی هەڵمەتە دیكتاتۆرییەكانی ئەردۆغان، بۆیە ترەمپ ئامادەیە دەست لە توركیا بەربدات، بۆ بەدیهێنانی خواستنی كوردەكان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان، كوردەكان ڕێزێكی زۆریان لە نێو ناوەندەكانی بڕیاری ئەمەریكا بە گشتی و نزیك لە ترەمپ هەیە، توركەكان دۆستی كەمتریان لە واشنتن هەیە و هیچ كاتێك دۆخی ئەنكەرە لە واشنتن بەو شێوەیە خراپ نەبووە، جگەلەوەش نەوتی كوردەكان بابەتێكە واشنتن بە خۆشحاڵی و گرنگییەوە لێی دەڕوانێت، كوردەكان لە دوای دەستپێكی شەڕی داعش پێوەندی سەربازی و تەناهی متمانە پێكراویان لەگەڵ ئەمەریكا دروست كرد، هاوپەیمانی ئەمەریكا و كوردەكانیش دەبێتە هێزێكی یارمەتیدەری ترەمپ بۆ چاودێریكردنی وردی ئێران و هێشتنەوەی لە دۆخێكی دوودڵیدا.

بۆرێن دەڵێ، لە هەمان كاتدا هاوسەرگیرییەكەی ئۆباما "مەبەستی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایە" بووە هۆی ئەوەی میلیشیاكانی شیعە بە تەواوی دەستبەسەر عێراق بگرن بە بیانووی شەڕی تیرۆریستانی داعش، بەڵام ترەمپ بەهەمان شێوە یاری ناكات لە عێراق،  لەوكاتەی سوپای عێراق تووشی داڕمان بوو لە بەرامبەر داعش دروستكردنی هێزی خێرا تەنیا میلیشیاكانی پێویست بوو كە لە دەرەوەی ناوچە كوردییەكان دژ داعش شەڕ بكەن، كێشەكە لەلایەن ئەمەریكاوە ئەوەیە كە زۆربەی میلیشیاكانی شیعە خۆیان بە قەرزاری ئێران دەزانن و وەلائێكی یەكجار زۆریان بۆی هەیە، بە پێچەوانەی ساڵی 2006 كە ئەمەریكا لە عێراق بوو و دەیتوانی ڕووبەڕوویان بێتەوە، بەڵام ئێستە لە دەرەوەی عێراقە و ناتوانێ ئەو كارە بكات.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەوەی ئێران بەو پێگە فرەوانەی لە عێراق دەیكات، ئەمەریكاش بە وەستاوی نامێنێتەوە سەیری ئاهەنگی شوێنپێ قایمكردنی ئێران لەسەر خاكەكە ببینێ، كە سوپای ئەمەریكا بۆ ڕزگاركردنی قوربانی زۆری دا و زیانی زۆری پێ گەیشت، لە ناوچە سوننییەكانی عێراق هیچ سەركەوتنێكی ڕاستەقینەی ترەمپ نابینرێ، شەڕ دژی داعش مووسڵ و شارە سوننییەكانی وەك ڕومادی و فەلووجەی بە تەواوی وێران كردووە، هەریەك لە واشنتن و بەغدا هیچ پلانێكی كردەیییان نییە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم شارانە، بەڵام كۆشكی سپی سەركەوتنی یەكلاكەرەوەی بەدەست هێناوە لەگەڵ كوردەكان و شكستی زۆریشی لە شیعە و سوننە كردووە، ئێستە داپۆشینێكی زیوین ماوە لە بەردەم ئەمەریكا ئەویش دامەزراندنی بنكەی سەربازی هەمیشەیییە لە ناوچەكەدا.

دیپلۆماتكارەكەی پێشووی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، عێراقی دوای داعش دەوڵەتێكی شیعی پێوەندی تۆكمە دەبێ لەگەڵ ئێران، پێویستە عێراق و ئێران باجی ئەو كارە بدەن و چاوەڕێ كاردانەوەی ئەمەریكا بن لە ڕێی دروستكردنی بنكەی سەربازی، دەتوانرێ بنكەی سەربازی بچووك و هەمیشەیی بن و دووریش بن لە ناوچە ئاڵۆزەكان لە ڕۆژئاوای عێراق بن، پێویستە بیرتان بێ، ئەمەریكا بنكە سەربازییەكەی خۆی لە گوانتانامۆ بە زیندوویی و پارێزراوی هێشتەوە تەنانەت دوای ئەوەی پێوەندییەكانی لەگەڵ كوبا پچڕاند و سۆڤیەت هەژمووی بەسەر كوبا سەپاند، چاوەڕێ ناكرێ ترەمپیش لە عێراق دوور بكەوێتەوە، دامەزراندنی بنكە سەربازییەكان جۆرێكە لە سەركەوتنی ئەمەریكا، چەند هەزار سەربازێكی ئەمەریكا لە عێراق هەن و كار بۆ ئەو پلانە دەكەن، ئەمە ئامرازێكیش دەبێ لەهەر كردەیەكی تۆڵەكردنەوەی شیعەكان دژی سوننە، جگەلەوەش ئیسرائیل لە ناوچەكانی ژێر دەستی ئەمەریكا لە ڕۆژئاوای عێراق نزیكتر دەبێتەوە بۆ ڕێگری لە فرەوانخوازییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە كۆتادا نووسیویەتی، ئەمانە هەنگاوی گرنگن و دوای داعش دەگیرێنە بەر، هیچ كات چاوەڕێ مەكەن ئەنجامی كوشتنی چوار هەزار و 500 سەربازی ئەمەریكا و خەرجكردنی چەندان تریلیۆن لەو خەڵكی باج بە حكوومەت دەدەن بۆ دروستكردنەوەی عێراقێكی تر، ئەمەریكا دەسبەرداری ببێ و ببێتە مۆڵگەی تاران، ئایا حكوومەتی ترەمپ هیچ كات كارێكی وا دەكات كە دروشمی دووبارە گەڕاندنەوەی مەزنییە بۆ ئەمەریكا؟.

سەرچاوە/ژاپۆن تودەی.



وشە - باز ئه‌حمه‌د