ژمارەی قوربانیانی پەتای كۆلێرا گەیشتە ٩٨٩كەس

:: PM:09:38:15/06/2017 ‌
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند كە ژمارەی ئەو كەسانەی لە یەمەن بە هۆی پەتای كۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە گەیشتووەتە، ٩٨٩ كەس.

لە راپۆرتێكدا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە داوە، لەو كاتەی كە لە ٢٧ی مانگی نیسانی رابردوو، پەتای كۆلێرا لە شارەكانی یەمەن بڵاوبووەتەوە تاوەكو ئێستا، ١٤٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراون و لەو ژمارەیەش، ٩٨٩ یان گیانیان لەدەست داوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتە روو كە لە كۆی ٢٢ پارێزگا لە ٢٠ پارێزگای یەمەن ئەو حاڵەتانەی پەتای كۆلێرا تۆمار كراون.

له‌ پێگه‌ى فه‌رمى "ئه‌نادۆڵۆ"دا هاتووه‌ كه‌ رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندبوو تاوەكو ئێستا، ١٣٥ هەزار حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەش تاوەكو ئێستا، ٧٧٤ گیانیان لەدەست داوە.


وشە - محەمەد میران