ڕێژەی گروپەكانی خوێن لەجیهاندا

:: PM:01:12:16/06/2017 ‌

بەشوەیەكی گشتی گروپەكانی خوێن لە جیهاندا بەڕێژەی جیاواز دابەش بوونە و گروپی O زۆرتین ڕێژەی خوێنیان هەیە لەسەر ئاستی جیهان.

ئەمڕۆ هەینی 16ی حوزەیران، زانا عەبدوڵا پزیشكی گشتی لەبارەی گروپی خوێن و جۆرەكانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، گروپی O بەڕێژەی لە %45 زۆرترین ڕێژی گروپی خوێنە، هەروەها گروپی A ڕێژەیەكی زۆر پێك دەهێنێت بریتیە لە %40 كە ڕێژەیەكی زۆرە، ئەوەشی دەمێنێتەوە گروپی خوێنی لە جۆری B پلەی سێیەمە و گروپی AB پلەی چوارەمی هەیە.

ئەم پزیشكە دەڵێت، مەرج نیە ئەو ڕێژەیە لەهەموو وڵاتانی جیهان هاوشێوەی یەكتر بێت، بەڵكو جیاوازی هەیە ئەمەش كەشو هەواو  جوگرافیا كاریگەری هەیە.

لەبارەی ڕێژەی زۆرترین خوێن ئەم پزیشكە گوتی، ڕێژەی خوێنی ناقص (-O- , A- , B- , AB ) زۆر كەمترە لە خوێنی زاید ( +O+, A+ , B+, AB )، هەروەها ڕێژەی خوێنی +O لەهەموو جۆرێك زیاترە و خوێنی -AB لەهەمووان كەمترە.



وشە - رامیار جەواد