زانكۆی سۆران ناوی ژمارەیەك قوتابی راگەیاند كە داواكارییان بە شێوەی راستەوخۆ پێشكەش بەو زانكۆیە كرد بوو، دوای ئهوهی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە داواكاریەكەیان قبوول كراوە.
رۆژهات مەهدی لێپرسراوی بهشی راگهیاندنی زانكۆی سۆران بە " وشە "ی راگەیاند" ئەمڕۆ ههینی ناوی 90 قوتابیمان بڵاوكردەوە لە ئایندەیهكی نزیكدا وەكو قوتابیانی قوناغی یەكەمی زانكۆی سۆران و بەشە جیاجیاكانی زانكۆ دەوامی ئاسایی خۆییان دەكەن".
زیاتر گووتی" ئەو قوتابییانە ناوەكانییان بڵاوكراونەتەوە پێشتر داواكارییان بە شێوەی راستەوخۆ پێشكەش بە زانكۆی سۆران و بەشەكانی زانكۆ كردبوو، دوای رەزامەندی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەسەند كراون و بوونەتە قوتابی زانكۆی سۆران .
وشە، سۆران – موڕشید برادۆستی