هێمنترین ژووری دنیا.. گوێت له‌ ترپه‌ی دڵی خۆته‌


بیر بكره‌وه‌ له‌ ژوورێكدا بیت كه‌ به‌ ته‌واوی بێده‌نگه‌ و گوێت له‌ هیچ شتێك نییه‌، به‌ شێوه‌یه‌كه‌ هه‌ست به‌ ده‌نگی ترپه‌ی دڵی خۆت ده‌كه‌ی.

ئه‌م ژووره‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا "مایكرۆسۆفت" دروست كراوه‌ و وه‌ك بێده‌نگترین ژووری دنیا چووه‌ته‌ كتێبی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان له‌ ساڵی 2015.

ژووره‌كه‌ بۆ سوودی زانستی به‌كار ده‌هێدرێ تاقیكردنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ تایبه‌ته‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێ و كۆمپانیاكان سوودی لێ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ بواره‌ پزیشییه‌كان.

دوای چه‌ند ساڵ له‌ دروستكردنی ئه‌و ژووره‌، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دوبه‌ی بۆ توێژینه‌وه‌كانی داهاتووی دنیا له‌ تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.




وشە - كوردۆ شابان


PM:11:16:16/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌