دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆدزینه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له باجدان، ئه‌و یاریزانه بڕیاری داوه یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌جێ بهێڵێ، چونكه دادگه و دامه‌زراوه‌ی باج زۆر به توندی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌و یاریزانه بۆ كوێ ده‌ڕوات؟
ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، ڕۆناَدۆ به ته‌واوی خولی ئیسپانیا جێ ده‌هێڵێ و دوو ئه‌گه‌ری له به‌رده‌م خۆیدا داناوه، گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یان ڕۆشتن بۆ خولی فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی پاریس سان جێرمان.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی "ئه‌ی بۆلا"ی پرتوالی بڵاوی كردبووه‌وه كه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زۆر بێزار بووه له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و ئه‌و گوتانه‌ی له‌سه‌ر خۆ دزینه‌وه‌ی له 15 ملیۆن یۆرۆ كه ده‌گوترێ به تۆمه‌ت ناوی ده‌بات، هه‌ر بۆیه بڕیاری كتوپڕی داوه و یانه‌كه به‌جێ ده‌هێڵێ.
ڕۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، بڕیارێكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی داوه، ئه‌وه‌یده‌رچوونه له یانه‌ی ڕیال مه‌درید، ئه‌م بڕیاره‌شی به هاوڕێكانی له‌و یانه‌یه گوتووه، هه‌ر بۆیه مۆرینهۆ كه پێشتر له پۆرتۆ و ڕیال ڕاهێنه‌ری بووه، پێوه‌ندی پێوه كردووه و له مانچسته‌ر چاوه‌ڕێی ده‌كات.