هێزەی دەریایی ئەمەریكا ئاشكرای كرد یەكێك لە كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكانی، لەگەڵ كەشتییەكی بازرگانی كە ئاڵای فیلیپینی لەسەر بووە، بەریەككەوتن و حەوت مەلەوانی هێزی دەریایی ئەمەریكاش بێسەروشوێنن.
رۆیتەرز بڵاوی كردەوە هیزی كەنارئاوییەكانی ژاپۆن گوتوویەتی كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكی زیانێكی زۆری پێ گەیشتووە، بەڵام مەترسی نوقمبوونی لەسەر نییە.
رووداوەكە سەعات ٢:٣٠ خولەك بووە و لە باشووری رۆژئاوای یۆكۆسۆكای ژاپۆن رووی داوە.
هێزی دەریایی ئەمەریكا هاوكات باسی لەوە كردووە لەو رووداوەدا سێ كەس لە سەرنشینانی كەشتییەكە لەوانەش یەكێك لە فەرماندەكان بریندارن و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
هێزی دەریایی ئەمەریكا خەریكی هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەو زیانەیە كە پێی گەیشتووە.
باری كەشتییە بازرگانییەكەش نزیكەی ٢٩ هەزار تۆن بووە و هیچ زیانێكیش بە سەرنشینەكانی نەگەیشتووە.
کەشتییە ئەمەریکییەکە یەکێک بووە لە پێشکەوتووترین کەشتییەکانی دنیا و پێشکەوتووترین راداری هەبووە و بۆیەش رووداوێکی لەم شێوەیە بە شتێکی سەیر دێتە بەرچاو.