نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:56:17/06/2017 ‌

 

ئەمڕۆ شەموو ١٧ی حوزەیران نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و 253 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 254 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  225 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  195 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 253 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 300 دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

 

ئەمڕۆ شەموو، نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی 125 هەزار  و 350 دینار.

 

100 یۆرۆ 140 هەزار و 650 دینار.

 

100 پاو‌ند 160 هەزار و 250 دینار.

 

100 هەزار تومەن 33 هەزار و 750 دینار.

 

100 لیرەی توركی 35 هەزار و 750 دینار.

 

100 یۆرۆ 111.876 دۆلار.

 

100 پاوند 127.792 دۆلار.



 



وشە - سلێمان تاشان