ئامازۆن هۆل فوودز بە نزیكەی 14 ملیار دۆلار دەكڕێت

:: AM:11:39:17/06/2017 ‌

 

كۆمپانیای ئامازۆن ماركیتێكی تایبەت بە خستنەڕووی خۆراكی سروشتی بە بەهای ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار كڕی.

 

بەگوێرەی بلوومبێرگ ماركێتی ئۆنلاینی ئامازۆن، لە نوێترین هەنگاویدا دەیەوێت زنجیرە ماركێتەكانی هۆل فوودز بكڕێت و ئەمەش بە گەورەترین مامەڵەی ئەو كۆمپانیایە هەژمار دەكرێت.

 

بەگوێرەی "مێهرنیوز" جۆم مەكی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای هۆل فوودز باسی لەوە كردووە بڕیارە هەر پشكێكی سوپەرماركێتەكە بە ٤٢ دۆلار بفرۆشرێت.

 

پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٤ كۆمپانیای ئامازۆن بە بڕی ٩٧٠ ملیۆن دۆلار "تویچ ئینتراكتیڤ"ی كڕیبوو كە لە بواری خزمەتگوزاری یارییە ئەلكترۆنییەكان كار دەكات.

 

دوایین ئاماری دارایی كۆمپانیای ئامازۆن كە بارەگا سەرەكییەكەی لە سیاتلی ئەمەریكایە، لە ئاداری ساڵی رابردوو بڵاو كرایەوە كە بریتی بوو لە ٢١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

 

ئامازۆن لە ساڵی ١٩٩٤ لە لایەن جێف بزووس بنیات نرا. ساڵی ١٩٩٥ بە فرۆشتنی ئۆنلاینی كتێب دەستی پێ كرد و دواتر دەستی بە فرۆشتنی بەرهەمی تر كرد. ئێستە ئامازۆن كتاب، سی دی، پێداویستی كۆمپیوتەر لە شێوەی پرۆگرام و تەنانەت پێڵاویش دەفرۆشێت.

 




وشە - سلێمان تاشان