ماسكێكی زیرەك لە پیسبوون دەتپارێزێت

:: PM:05:50:17/06/2017 ‌

كۆمپانیای "كامبرێج" ماسكێكی زیرەك و پەرەپێدراوی درەست كرد كە یارمەتی خەڵكی ئەو ناوچانە دەدات كە كە بەدەست پیسبوونی ئاو و هەواوە دەناڵێنن بۆ ژیان و هەڵكردن بە بێ كێشە.

ئەو ماسكە نوێیە بە ئەپلیكەیشنێك لەسەر مۆبایل بەستراوەتەوە و دۆخی ئاوهەوا و رێژەی پیسبوون بە خاوەنەكەی رادەگەیەنێت و ئەو كاتانەشی كە پێویستە ماسكەكە ببەستێت.

ماڵپەڕی سەرەكی كۆمپانیاكە رای گەیاند كە ئەو ماسكە كەسەكان لە ڤایرۆس و بەكتریای خراپ دەپارێزێت بە رێژەی 99% كە بریتییە لە چەند چینێك و رێگری لە گەیشتنی هەوای پیس بۆ لووتی مرۆڤ دەكات.

تیمی داهێنەری ماسكەكە لەو بارەوە دەڵێن كە ئەوەی لەو ماسكەیان نوێیە زانینی كات و حاڵەتەكانی كە پێویستە تیایاندا مرۆڤ ماسكەكە ببەستێت بۆ پاراستنی لە هەوای پیس و بەوەش جیاوازە لە ماسكەكانی تر كە لە بازاڕدا بۆ هەمان مەبەست هەن، توانای ئاگەداركردنەوەی خاوەنەكەی هەیە لە كاتی پێویست بۆ بەكارهێنانی.

ئەو ئەپلیكەیشنەی لەگەڵ ماسكەكەدا بەستراوەتەوە یارمەتیدەرە بۆ زانینی دۆخی كەشوهەوا، بەپێی ماڵیەڕی سەرەكی كۆمپانیاكەش كە ئەو حاڵەتە پشت بە ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكانی حكوومەتی دەبەستێت.

هەروەها ئەو ئەپلیكەیشنە لەسەر بنەمای كێش و درێژی و تەمەنتەوە توانای سییەكانت و دۆخی هەناسەدانت دیاری دەكات، بێجگە لە دیاریكردنی ماوەی بەسەرچوونی چینەكانی ماسكەكە.

سەرچاوە: حورە




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل