ئەپڵ چۆن نهێنییەكانی ئایفۆن دەشارێتەوە؟

:: AM:09:58:18/06/2017 ‌

بەكارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن لە سەرتاسەری دنیا زۆر و بێشومارن، ئەمەش وای كردووە ئەوان پرسیاری ئەوەیان لا دروست ببێ كە بۆچی بەر لەوەی ڤێرژنی نوێی ئایفۆنەكان بكەوێتە بازاڕەوە، هیچ زانیارییەكی وردی لەسەر بڵاو نابێتەوە و ئەپڵ چۆن زانیارییەكان دەشارێتەوە.

گەنجێكی چینی كە ماوەی شەش هەفتە لە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی "ئەپل" لە شاری شەنگەهای وڵاتی چین كاری كردووە، دەڵێ كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی ڕێوشوێنی زۆر ورد و توند دەگرێتەبەر، بۆ ئەوەی هیچ شتێك دزە نەكات لە بارەی ئایفۆنە نوێكە كە خەریكی بەرهەمهێنانیەتی.

هاوكات دیجیانگ زینگ دەرچووی زانكۆی نیویۆرك دەڵێ، كرێكارانی كارگەكان ناتوانن بەهیچ شێوەیەك وێنەی هیچ شتێك بگرن كە كاری لەسەر دەكەن و بەرهەمی دەهێنن.

هەروەها دەڵێ، بەر لەوەی كارمەندان بچنە نێو كارگەكان، هەموو جۆرە مۆبایلێكی زیرەكیان لێ وەردەگیرێ و پشكنینێكی ورد و تەواویان بۆ ئەنجام دەدرێ، تەنیا گەورە كارمەندانی كۆمپانیاكە بۆیان هەیە مۆبایل لەگەڵ خۆیان ببەنە ژوورەوە.

ئەو گەنجە چینییە دەڵێ، لەوكاتەی ئایفۆن6ئێس بەرهەم دەهێنرا، هەمان كات دەست بە كار كرا بۆ بەرهەمهێنانی ئایفۆن7. بۆیە كارمەندان هەروا تێگەیشتوون كە ئەمە ئایفۆن6ە و ڕێژەی زیاتری بە تایبەتمەندی زۆرتر لێ بەرهەم دەهێنرێت، جگەلەوەش پێشتر ژمارەیەك لە كارمەندان هەوڵیان دا ئایفۆن لە نێو كارگەكان ببەنە دەرەوە، بەڵام گیران و ڕادەستی پۆلیس كران.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د