زۆر جار مرۆڤ دیارده سرووشتییه‌كان به شێوه‌ی بینینی خۆی لێك ده‌داته‌وه و هه‌ندێك جاریش به ته‌واوی شێوه‌یان نزیكه له ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ یان ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی هه‌میشه به‌كاری ده‌هێنێ، بۆیه له‌گه‌ڵ بینینیان سه‌رسامیان ده‌بێ، وه‌ك چیایه‌ك له شێوه‌ی ده‌موچاوی مرۆڤ بێت یان دارێك له شێوه‌ی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی بێت.
ئه‌م دارانه‌ی خواره‌وه، هه‌ندێكیان هه‌ر وه‌ك دیارده‌یه‌كی سرووشتی به ته‌واوی شێوه‌یان سه‌رنجڕاكێشه و له ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌چن و هه‌ندێكیشی به ده‌ستكارییه‌كی كه‌مه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خۆی نزیك بووه، به ته‌واوی شێوه‌یان گۆڕیون.