له مۆزه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر چه‌ندان په‌یكه‌ر كه به قه‌باره‌ی سروشتی دروست كراون، هه‌ن كه بۆ "سه‌ده‌ى یه‌كه‌مى پێش زاین" ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م چوار په‌یكه‌ره‌ی وێنه‌كانیان ده‌بینن له به‌ردی "كلس" دروست كراون.
"وشه" له‌و به‌دواداچوونه‌دا بۆ ناساندنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان به خوێنه‌ر، گه‌یشت به‌و ئه‌نجامه‌ی كه له‌ناو ئه‌م په‌یكه‌رانه‌دا دوو په‌یكه‌ری گه‌وره‌ی قه‌باره سروشتی هه‌ن كه یه‌كێكیان هی "پاشا سنتروقی یه‌كه‌م"ـه و تاجێك له‌سه‌ری دانراوه كه هێمای "باز"ی له‌سه‌ره و لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه كركن كه باز نیشانه‌ی ده‌وڵه‌تی (حه‌زه‌ر) بووه كه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنه له شه‌ڕدا.
دروشمی ده‌سه‌ڵاتداری (سنتروق)ی یه‌كه‌م رێزگرتنه له‌و كه‌سانه‌ی ئاشتیخوازن و هێمای شه‌ڕ له خوارتر دانراوه وه‌ك بابه‌تێكی لاوه‌كی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له شێوازی راوه‌ستانی په‌یكه‌ره‌كه و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی پێیه‌تی دیاره. ده‌ستی راستی به نیشانه‌ی رێز و به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئاشتیخوازان و له‌سه‌ر قاچی راستی خه‌نجه‌رێكی به‌ستووه كه نیشانه‌ی ئاماده‌بوونه بۆ شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕخوازان. له‌ناو ده‌ستی چه‌پی په‌یكه‌ره‌كه گه‌ڵایه‌ك هه‌یه كه نیشانه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ته. هه‌ندێ شوێنه‌وارناس پێیان وایه "گه‌ڵاكه هی داری زه‌یتوونه".
په‌یكه‌رێكی تری مۆزه‌خانه كه قه‌باره‌ی گه‌وره‌یه به "زه‌عیم حه‌زه‌ر" ناسراوه گوایه فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌زه‌ره‌كانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو په‌یكه‌ره گه‌وره‌یه‌دا، دوو په‌یكه‌ری قه‌باره بچووك دانراون كه یه‌كێكیان خواوه‌ندی په‌یامبه‌ر "هرمز"ـه و ئه‌وه‌یتریان خواوه‌ندێكه بۆ په‌ره‌ستن به‌كار هاتووه.
ئه‌م په‌یكه‌رانه له شاری شوێنه‌واری "حه‌زه‌ر" دۆزراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی به‌غداوه ره‌وانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر كراون.
شاری حه‌زه‌ر كه‌وتووته به‌شی باشووری رۆژئاواوی شاری مووسڵ به دووری 110كم.
هه‌ولێر/ سارا سه‌ردار