به‌شێك له فرۆشیارانى بازاڕى هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێسته به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان بازاڕ جووڵه‌ى ئابوورى پێوه دیار نییه و راى ده‌گه‌یه‌نن، فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى مووچه‌كانیانن.
عه‌لى فازڵ فرۆشیارێكى بازاڕى گه‌وره‌ى هه‌ولێره و به"وشه"ى راگه‌یاند، بێگومان تا ئێسته جووڵه‌یه‌كى گه‌وره به بازاڕى هه‌ولێره‌وه دیار نییه، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندى به چه‌ند خاڵێكى گرنگ هه‌یه كه سه‌ره‌كیترینیان نه‌هاتنى مووچه و وه‌رنه‌گرتنى مووچه‌یه له‌لایه‌ن ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
زیاتر گوتى، له ئێسته‌دا خواست ته‌نیا له‌سه‌ر خواردن هه‌یه و بازاڕى كاڵاى تر به‌ته‌واوى روو له لاوازى كردووه.
ئه‌و فرۆشیاره ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هاووڵاتییان له شه‌واندا سه‌ردانى بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌توانراوه قورسایى دارایى دروست بكه‌ن و به‌شێكى زۆرى هاووڵاتییان بۆ كه‌لوپه‌ل كڕین نایه‌نه بازاڕه‌كان به به‌راوورد به‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى شه‌وانى ره‌مه‌زان روو له بازاڕه‌كاندا ده‌كه‌ن.
هاوكات بیلال قادر هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێره و به"وشه"ى راگه‌یاند، كه به‌هۆى دابه‌ش نه‌كردنی مووچه له كاتى خۆیدا و كه‌مى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، هاووڵاتییان بۆ كه‌لوپه‌لێك ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت ناى كڕن، ئه‌وه‌ش بێ بازاڕى دروست كردووه.
زیاتر گوتى، دۆخى گوزه‌رانى هاووڵاتییان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى منداڵى زۆرن له خراپیدایه و ره‌نگه نه‌توانن ته‌واوى پێویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن، ئێسته واى لێهاتووه كه ته‌نیا سه‌رچاوه بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ى پاره بۆ بازاڕ فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانن.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى پاشه‌كه‌وتكراوى مووچه كه‌م نه‌كاته‌وه و دۆخى مووچه باشتر نه‌كات، بیگومان بازاڕ خراپتر ده‌بێت.
هاوكات د.ئه‌رشه‌د ته‌ها مامۆستاى كۆلیژى كارگێرى و ئابوورى له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به"وشه"ى راگه‌یاند، به خوێندنه‌وه‌ى دۆخى ئێسته بازاڕ له ڕه‌وشێكى باش‌دا نییه، چونكه هاوسه‌نگى له نێوان فرۆشتنى كه‌لوپه‌له‌كاندا نییه و خواست تایبه‌ته له‌سه‌ر كاڵایه‌ك كه خواردنه.
زیاتر گوتى، بێگومان له كاتى بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا بازاڕ باش ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌یه ره‌نگه پێوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بووبێت كه تا ئێسته ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و پاشهكهوتیشیان نییه بۆ ئه‌وه‌ى له بازاڕدا خه‌رجى بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیان بكه‌ن.
لاى خۆشه‌وه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، له ماوه‌ى رابردوودا له رێگه‌ى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ته‌وه توانراوه نرخى خواردن و كه‌لوپه‌ل سنووردار بكرێت به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و شارى هه‌ولێردا بێت.
زیاتر گوتى، لیژنه‌كانیان به‌رده‌وامن له چاودێرى بازاڕ و هه‌ر فرۆشیارێك كه‌لوپه‌ل به‌رز بكاته‌وه، بێگومان سزا وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه شه‌وانه هاووڵاتییان روو له بازاڕ و مۆڵه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له به‌شێكیش له‌و بازاڕانه ئاهه‌نگى تایبه‌ت به شه‌وانى ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه فرۆشیاران و هاووڵاتییانى نیگه‌ران كردووه ئه‌وه‌یه كه به‌هۆى كه‌مى مووچه‌كانیان و دواكه‌وتنى ناتوانن ته‌واوى پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن و ئه‌وه‌ى دۆخى بازاڕى خراپ كردووه.