پۆلیسی یه‌كه‌ى كارگێرى گه‌رمیان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى حوزه‌یران، هاووڵاتییه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه كه شوێنى گوله به‌جه‌سته‌یه‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى گه‌رمیان به"وشه"ى راگه‌یاند كه له گه‌ڕه‌كی به‌رده سووری قه‌زای كه‌لار هاووڵاتییه‌كه ناوی (ف، ئ) له دایكبووی ساڵی 1981ه‌و پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری پزیشك بووه، ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه و شوێنى گوله به جه‌سته‌یه‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌كه به‌و شێوه‌یه رووداوه‌كه‌ى گه‌یاند كه ئه‌و هاووڵاتییه گوله‌یه‌كى به خۆیه‌وه ناوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه، باس له‌وه ده‌كرێت بارى ده‌روونى ته‌واو نییه.
هاوكات پۆلیسى گه‌رمیان به ئاماژه‌دان به خۆكوشتنى ئه‌و هاووڵاتییه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له ئێسته‌دا له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووداوه‌كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.