گۆڕان هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتى و یه‌كگرتووى ئیسلامى
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى حوزه‌یران، مونیره عوسمان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكیسیۆنى گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك راى گه‌یاند، ئیتر ته‌نیا لۆمه‌ى پارتى ناكه‌ین، چونكه ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یكات به پشتیوانى بێ ده‌نگى یه‌كێتى و یه‌كگرتوو ئیسلامییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان ده‌نووسێت، نابێت ئیتر ته‌نیا لۆمه‌ى پارتى بكه‌ین و ده‌بێت رووى ده‌ممان له هه‌ڵوێسته نارۆشنهكانى یه‌كێتى و یه‌كگرتوو بێت و ئه‌و دوو حزبه له‌به‌ر خاترى پارتى بۆ چه‌ند ده‌سكه‌وتێكى حزبى ئاماده‌ن پشت بكه‌نه ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و ئیراده‌ى میله‌ت.
ئه‌و قسه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان له كاتێكدایه كه به‌شێك له چاودێرانى سیاسى پێیان وایه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانى تر هاوفكرى خۆى بن و وه‌ك ئه‌وان بیر بكه‌نه‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم
PM:09:07:18/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 16509
جار خوێنراوهتهوه
زۆرترین خوێنراو
بابەتی پێوه‌ندار