بۆچى گرنگه به خێراى رێبكه‌ین؟
پسپۆڕێكى ده‌روونى راى گه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رێگه‌دا به خێرایی ده‌ڕۆن ئاستی ژیری و تێگه‌یشتنیان به‌رزه و كه‌سانی سه‌ركه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى حوزه‌یران، د.سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رێگه‌دا به خێرایی ده‌ڕۆن ئاستی ژیری و تێگه‌یشتنیان به‌رزه و كه‌سانی سه‌ركه‌وتوون له ژیان به‌به‌راوورد به‌و كه‌سانه‌ى كه به هێواشی رێَ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى قسه‌ى ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه خێرایی له كاتی رۆیشتن هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ به‌رزی ئاستی تێگه‌یشتن و چالاكی مێشك كه ئه‌مه‌ش له زیره‌كی و به جێگه‌یاندنی كاروباری ڕۆژانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم